کەشناسی: ئەمڕۆ له‌ سەنتەرى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەفر دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر، دوینێ ئاسمان ساماڵ بوو و ئەمڕۆ شەپۆلێکى بەفربارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەستپێدەکات، بارستە هەواییەکى جەمسەرى زۆر سارد لەگەڵ ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەبێت، بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بەبەفر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەفر دەبارێت، لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى قەزاو ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان. سەنتەرى هەولێر سەرەتا نمە بارانى دەبێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفربارین پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفربارین.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەنتەرى کرکووک ئەگەرى بەفربارین بە تێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت، رۆژى پێنجشەممە 20/1/2022 لە کاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت.

ھەواڵی زیاتر