كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆچی دوایی شێخ شامۆ ڕاگه‌یاند.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شێخ شامۆ ڕادەگەیەنێت.
ڕاشیگه‌یاند: شێخ شامۆ ڕۆڵێکی گرینگی لە داکۆکیکردن بۆ خەڵکی ئێزیدی له عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گێرا. ئێمە هاوخەمین لەگەڵ بنەماڵەی شێخ شامۆ و هاوڕێیەکانی و جڤاتی ئێزدی.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م شێخ شامۆ ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزیدییان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.
شێخ شامۆ كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئێزیدی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی ڕۆشنبیری لالش و ئه‌ندامی خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.