پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی تەندروستییەوە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشکنینی کۆرۆنا بڕیارێکی نوێ دەرکرد، پشکنین بۆ نەخۆشان و بەرکەوتووان لە نەخۆشخانە و سەنتەرە حکومییەکان بە خۆڕایی دەبێت و نرخی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی سەفەریش دەکەن کەمکرایەوە.

بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتییان و گونجاندن و رەچاوکردنی نرخ لەگەڵ بارودۆخی ئێستای خەرجی پشکنینی کۆرۆنا و پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڕیارماندا پێداچوونەوە بە پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوە بێت:.

-بۆ نەخۆشان و نەرکەوتووان لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی حکومی بە خۆڕاییە.

-لە نۆڕینگەکانی راوێژکاری کەرتی گشتی (حکومی) دوای دەوام ، کەمکردنەوەی نرخ لە 40 هەزار دینار بۆ 25 هەزار دینار.

-له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ 40 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه‌

-له تاقیگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ 50 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 35 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه‌