سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 18/1/2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال کارل هاریس جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کرا.
جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سوریا.