كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەى شەپۆلێکى بەفربارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەفر دەبارێت، لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى  قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان. لە سەنتەرى شاری هەولێر سەرەتا نمە باران دەبارێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفربارین، پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفربارین.

ھەواڵی زیاتر