شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

25 خێزان له‌ چیای سه‌فین گیریان خواردووه‌

25 خێزان له‌ چیای سه‌فین گیریان خواردووه‌ و له‌ رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه‌ بچن.

یه‌كێك له‌ گیرخواردووان به‌ناوی جۆڤان، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كوردستان24ـه‌وه‌ كرد و گوتی: له‌ دیوی هیران بۆ چیای سه‌فین، 25 خێزان كه‌ دانیشتووی ناوچه‌ جیاوازه‌كانن، به‌هۆی بارینی به‌فر رێگاكه‌ داخراوه‌ و گیریان خواردووه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ گوتیشی: له‌ناو خێزانه‌كان ژماره‌یه‌ك منداڵ هه‌ن و داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هانایانه‌وه‌ بچن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ره‌تا كه‌ چوون هیچ به‌فر له‌سه‌ر ریگاكه‌ نه‌بوو، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌فربارین ده‌ستی پێكرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رێگاكه‌ داخرا و ئه‌وانیش له‌سه‌ر رێگاكه‌ گیریان خواردووه‌.

گوتیشی: تا ئێستا به‌فربارین به‌رده‌وامه‌ و تادێت به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و به‌رده‌وامی به‌فربارین، دۆخه‌كه‌ ناخۆشتر ده‌بێت.