شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سەرۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان ده‌كات

سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قه‌وڵتاس په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان ده‌كات و رایگه‌یاند،  هیوادارم جەژنەكەیان لە خۆشی و كامەرانیدا بكەنەوە.

ده‌قی پیرۆزبایی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قەولتاسەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كاكەیی و تەواوی یارسانان لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم جەژنەكەیان لە خۆشی و كامەرانیدا بكەنەوە و ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت.

لەم بۆنەیەدا هیوای قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ئاشتی و بەختەوەری بۆ هەموو پێكهاتەكانی كوردستان دەخوازم.

بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

17ـی کانوونی دووەمی 2022