وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له گشت یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات به زووترین كات ڤاكسین وه‌ربگرن و دوا مۆڵه‌تیشیان بۆ دیاریكرا.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، وەزارەت ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، به زووترین کات، لە نزیکترین بنکەی تەندروستی، ڤاکسین وەربگرن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 20ـی كانوونی یه‌كه‌م / یه‌نایه‌ری 2022ـه، لەم بەروارە بە دواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و مووچەکانیان رادەگیرێت.