بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەفر بەشێك لە رێگاکانی (زینەتیر بالیسان، رانیە، دەربەند سەفین هیران ،هیران شەقڵاوە) داپۆشییوە و تیمەکانی بەفر ڕاماڵینی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر خەریکی پاککردنەوە و رژاندنی خوێـن بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک لەسەریان.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هاوتچۆی هەولیر، ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی تازە نەیەتە پێش، لەکاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی رێگاکان بەڕووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە.
هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکە و دەڵێت، پەلە نەکەن لەچوونە رێگا، هەروەها لەکاتی کردنەوەی رێگایەکانیش بۆحاڵەتی پێویست نەبێت بەکاریان نەهێنن، چونکە ئەگەری دوبارە دابارینی بەفر بەلەناکاوی هەیە