به ناوی خوای مهزن و دلۆڤان
بهڕێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و ستاڤ و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان،
بە بۆنەی تێپەڕینی بیست و سێ ساڵ بەسەر دامهزراندنی (كوردستان تیڤی)ـدا، پیرۆزبایی له ئێوەی خۆشهویست دهكهم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
كهناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی وەك یهكهمین کەناڵی تهلهفزیۆنی ئاسمانیی كوردستان، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە پابەندی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان بووە و لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیاندا سەركەوتوو بووە، لە هەمانكاتیشدا ڕاستگۆیی و پیشەییبوونی خۆی پاراستووە.
پێویستە کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی لە چوارچێوەی دەزگای سەتەلایتی کوردستاندا لە گەیاندنی پەیامی ڕەوای گەلەكەمان بە ڕای گشتیی و بڵاوكردنی هۆشیاریی نیشتیمانی و فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو خەڵكدا بەردەوام بن. پێویستە دەزگای سەتەلایتی كوردستان لە ئاست پێشڤەچوون و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕاگەیاندندا بێت، هەروەها وەك هەمیشە پابەندی بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستانیش بێت.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
١٧ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢