به‌غدا… هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو بانكی كوردستانی

ئەمشەو دووشەممە، دوو تەقینەوە لەناوچەی كەڕادەی بەغدای پایتەخت ڕوویاندا كە بەپێی زانیارییەكان یەكێكیان بانكی جیهانی ئەهلی كردۆتە ئامانج.

بەپێی میدیا عێراقییەكان دوو تەقینەوەكەی ئەمشەوی بەغدا لە دوو شوێنی ناوچەی كەڕادەی شارەكە دوابەدوای یەك روویانداوە.

تەقینەوەی یەكەم بانكی جیهانی ئەهلی كردۆتە ئامانج لە گۆڕەپانی “وەسائیق”ی ناوچەی كەڕادەو هەرچی تەقینەوەی دووەمە، كۆگایەكی خواردنەوە كحولییەكانی لەنزیك شانۆی نیشتمانی لەناوچەكە كردۆتە ئامانج.

هەردوو تەقینەوەكان لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامدراون و هێشتا بەڕەسمی ئەوە ئاشكرانەكراوە كە ئاخۆ زیانی گیانی لە تەقینەوەكان كەوتۆتەوە یاخود نا.

ھەواڵی زیاتر