ئاگادارییەک لە قائیمقامی قەزای چۆمانەوە

قائیمقامییەتی قەزای چۆمان رایگەیاند لە سنووری قەزاکە بە هەر چوار ناحیەکەیەوە سبەی لە قوتابخانەکان پشووە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی قەزای چۆمانە:-
ئاگاداریەک لەقائیمقامیەتی قەزای چۆمان

دوای هاتنی بەفرێکی زۆر لە سنوری قەزاکەمان و هەر چوار ناحیەکان ، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ڕۆژی دووشەمەڕێکەوتی 17/1/2022 تا کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ بەفر بارین درێژەی دەبێت، پلەکانی گەرمی لەنێوان( _15بۆ _ 6) ،لەسەنتەری قەزای چۆمان و دەوروبەری دەبن، بەهۆی سەهۆڵ و شەختەی ڕێگاکان، لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بڕیارماندا ڕۆژی دووشەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی سنوری قەزای چۆمان و هەرچوار ناحیەی سنورمان ،لەگەڵ پەیمانگای چۆمانی حکومی و ناحکومی پشوو ڕابگەینین.


هیوادارین هاووڵاتیان و دانیشتووانی سنوری قەزاکەمان لەو ماوەیەدا بەووریایی هاتۆچۆکانیان ڕێک بخەن و لەکاتی پێویست نەبێت سەردانی ڕێگاکانی دەرەوەی شارو شاخەکان نەکەن، لیژنەی ئەمنی قەزاکەمان لەڕێگەی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشدا لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەئامادەباشیدایە.
بەڕێوەبەری ناحیەکان بەپێی دۆخی سنورەکانیان دەتوانن بڕیار لەسەر دەوامی فەرمانگەکانیان بدەن.

ھەواڵی زیاتر