رۆژنامەی ھەولێر

په‌رله‌مانى كوردستان كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ (به‌یان)ێك بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند.

لە ده‌قى (به‌یان)ه‌كه‌دا هاتووە “پاڵپشت به‌ حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٧) و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (١٨) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتایی (خولی پایزه‌ى ساڵی سێیه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)یدا”.