بەرگریی شارستانی ڕوونکردنەوە لەسەر دەنگۆی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر بڵاو دەکاتەوە

بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر دەنگۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانەی هەولێر دەدات و هەواڵەکە به‌ ناڕاست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ئەمشەو پێنجشەممە ڕوونکردنەوەی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە دا کە گوایە ئاگر لە یانەیەکی شەوانە لە شاری هەولێر کەوتۆتەوە و لە ئەنجامدا 7 کچ و 4 کوڕ برینداربوونە، تێیدا تەواوی هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە.

لە ڕاگەیانراوەکەدا نووسیویەتی “هاووڵاتییانی خۆشەویست لە سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاوبۆتەوە گوایە هۆتێلێک ئاگری گرتووە و 7 کەس بریندارن لەگەڵ هەندێک وێنە، تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە و هیچ تیمێکمان دەرنەچوون و لە شوێنی خۆیانن.”

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو کە “ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و دروستکراوە.”

ھەواڵی زیاتر