سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دەنگۆیەک لەبارەی رێککەوتن لەسەر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رەتدەکاتەوە.
ئەمشەو پێنجشەممە 30/12/2021، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: “پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه له واده‌ی خۆی و هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه”.
هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: “باری ناوخۆیی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان”.