بەشێك لە داھاتی پێشانگای قاوە و شوكولاته‌ بۆ قەرەبووى زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی ھەولێر ته‌رخانده‌كرێت

پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، سەردانى پێشانگه‌ی قاوە و شوكولاته‌یان کرد.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021.12.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، سەردانى پێشانگەى بەرھەمەكانی قاوە و شوكولاته‌یان لە هەولێر کرد.
پێشانگەکە کە بە بەشداریی زیاتر لە 20 كۆمپانیا و شوێنی تایبەت بە قاوە و شوكلاتە لەبەردەم پارکى شانەدەر لەهەولیرى پایتەخت کراوەتەوە، بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت و بەشێك لە داھاتی پێشناگەكەش تەرخانبکرێت بۆ قەرەبووى زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی ھەولێر.
پارێزگارى هەولیر و  سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى بەسەرکردنەوەى شوێنەکانى تایبەت بە قاوە و شوكلاتەى پێشانگەکە، دەستخۆشیان لە سەرپرشتیارانى پێشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتنیان بۆ بەشداربووانى خواست.

ھەواڵی زیاتر