مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەلی تورکمان پیرۆز دەکات

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمان پیرۆزده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: 

بەڕێزان/ سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان.

بەبۆنەی(34)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتەکەتان پارتی پارتی گەلی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی زیاتر بنێن و لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیتان بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان.
بەو بۆنەیەوە وێرای نرخاندنی خەباتی بەردەوامی پارتەکەتان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر دۆستایەتی و ھەماھەنگی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان، هەروەها قووڵکردنەوەی گوتاری هاوئاهەنگی و پێکەوەژیان و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی.
   دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان