وهزیری پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له كاتی بهسهركردنهوهی سهنگهره نوێیهكانی پێشمهرگه ڕایگهیاند، جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له ناوچهكان كهمبووهتهوه.
شۆڕش ئیسماعیل وهزیری پێشمهرگه ڕایگهیاند: بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی دووبارە رێکخستنەوەی سەنگەرەکان و سەنگەرسازی نوێی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانەی کە تیرۆریستانی داعش تیایدا هەڵتەکێنراون و ناوچەکەیان لێ پاککراونەتەوە، ئەمڕۆ سێشهم بە یاوەری جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان ـ ئیدارە و میرە، میحوەری (1ی گەرمەسێر ) و میحوەری (2ی قەرەتەپە ـ حەمرین)مان بەسەرکردەوە.
ڕاشیگهیاند: لەو سەردانە مەیدانەیەدا، سەنگەرە نوێیەکانی پێشمەرگەمان لە سنووری میحوەری یەک لە گوندی کۆڵەجۆ تا دەگاتە سەید مدرید و لە سنووری میحوەری دوو، سەنگەرەکانی پێشمەرگەمان لە گوندی قاهیرەوە تا دەگاتە قۆری چای و دواتر بەڵەکەی خواروو بەسەرکردەوە.
ههروهها ڕایگهیاند: لە نزیکەوە گفتوگۆی هەمەلایەنە و بایەخدارمان لەگەڵ فەرماندەی لیواکان و ئەفسەرانی باڵای سنووری میحوەرەکان کرد، ههروهها بە بایەخەوە تۆندوتۆڵکردنی زیاتری سەنگەرەکانی بەرگری و تێکشکانی تیرۆریستانمان لە ناوچەکەدا شی کردەوە.
دووپاتیشمان کردەوە كه دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، جموجۆڵی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا کەمبۆتەوە، ئەمەش پێویست دەکات پەیوەندی و هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ سوپای عیراقیدا بگەینینە ئاستێکی باڵاتر.
ههروهها بە تەواوی فەرماندە و هێزە قارەمانەکانمان لەو سنوورە ڕاگەیاند کە بەردەوامبن لەسەر پەروەردەی زیاتری هزری و جەستەیی لە ڕووی تەکنیکی نوێی جەنگی و بەرزکردنەوەی توانستی سەربازی و گەشەکردنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری گشتی، هاوکات ستایشی بەجێهێنانی ئەرک و فەرمانەکانمان لێ کردن، بە وردی گوێمان لە پێویستی و داوا و داواکارییەکانی فەرماندەی لیواکان گرت و بەڵێنی چارەسەری و دابینکردنی پێویستییەکانمان بۆ دووپاتکردنەوە.