به نووسراوێكی فه‌رمی كه ده‌ستكه‌وتووه، كه به فه‌رمانی پارێزگاری كه‌ركووك ناوی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دووبز و شاره‌دێی پردێ به كوردی قه‌ده‌غه كراوه.
نووسراوه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی دووبزه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه‌ی كراوه و تێیدا داوای كردووه له نووسراوه فه‌رمییه‌كاندا چیتر ناوی پردی و دووبز به كوردی نه‌نووسن، به‌ڵكو به عه‌ره‌بی بنووسن ئاڵتوون كۆپری و دبس.
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی دووبز له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بڕیاره‌كه به فه‌رمانی ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كهركووكهوهیه و چیتر له نووسراوه فه‌رمییه‌كاندا ناوی ناحییه‌ی پردی و قه‌زای دووبز نه‌نووسرێ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق زمانی كوردی له ته‌ك زمانی عه‌ره‌بیدا زمانی فه‌رمییه له عێراقدا، هه‌روه‌ك له ده‌قی مادده‌كه‌دا هاتووه كه: زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمین له عێراق،هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی مافی عیراقییه‌كان بۆ فێركردنی ڕۆڵه‌كانیان به زمانی دایك وه‌ك توركمانی و سریانی و ئه‌رمه‌نی له ده‌زگاكانی فێربوونی حكوومی به‌پێی رێنماییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.