جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بودجەی پێنتاگۆنی وه‌زاره‌تی به‌رگری په‌سه‌ند کرد كه 777 ملیار دۆلاره و 260 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە تەرخانکراوە.
بەگوێرەی راپۆرتی بودجەی ساڵی 2022ی پێنتاگۆن، بڕی 345 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی تەرخانکردووە لەو نێو ئەو بڕەشدا، بڕی 260 ملیۆنی بۆ هاوکاریکردن و پڕ چەککردن و دابینکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکردووە.
هەروەها لە پرۆژە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە کە بەغدا مووچەی هێزی پێشمەرگە دابین ناکات، بۆیە پشکی شێری هاوکارییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ پێشمەرگەیە.
لەبارەی رۆڵی پێشـمەرگە لە عێراق، راپۆرتەکەی پێنتاگۆن ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و پێکهاتەیەکی سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیشە.
بودجه‌ی 2022ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، 777 ملیار دۆلاره، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین بودجه‌ی به‌رگرییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، پشكی شێری هاوكارییه‌كانیش بۆ عێراق، بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخان كراوه.