ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری شاندێكی فراوان سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كرد و مه‌به‌ستیش له سه‌ردانه‌كه به‌هێزكردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و شاندێکی فراوانی یاوەری سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و لەلایەن نەسرووڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەرپرسانی دیکەی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری حاجی ئۆمەران – تەمەرچین پێشوازییان لێ کرا.
لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوه کە مەبەست لە سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر و شانده‌كه‌ی یاوەری بۆ ئێران، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانە لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران-تەمەرچین.