دڵشاد شه‌هاب رایدهگهێنێت: پارتی و یه‌كێتی بە بەرنامەیه‌کی هاوبەش بەشداری له حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26 ى 12 ى 2021 ، دلشاد شه‌هاب راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداری كورد له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند:
لایەنەکانی هەرێمی کوردستان رۆڵیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەبێت، بەڵام نابینە لایەنگری هیچ لایەک ، بۆیه‌ش پارتی و یه‌كێتی بە بەرنامەیه‌کی هاوبەش بەشداری له حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.
دڵشاد شەهاب لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەمریکا پشت لە هەرێمی کوردستان ناکات و بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکەیان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی مەشقپێدەر و راوێژکاری دەگۆڕێت و بەرپرسانی ئەمریکا دڵنیاییان داوە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان.

