رۆژنامەی ھەولێر

گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە بەغدا دەست لە خۆپێشاندەرانی ناپارێزن

ئامادەکردنی: دەشتی ئسماعیل

ماوەی دوو مانگە لە بەغدای پایتەخت خۆپێساندان بەردەوامەو بەو هۆیەوە سەدان خۆپێشاندەر کوژراون بە هەزاران کەسیش بریندارن، رۆژ لە دوای رۆژە دۆخەکە دەچیتە قۆناخێکی تریت مەترسیدار و لە ماوی ئەو دوو رۆژە ملیۆنان خەلک رژاونە سەرشەقامەکان و داوای مافی خۆیان دەکەن و دروشمەکانیان بریتە لە دابینکردنی ئاو کارەبا و هێنانەوەی ئەو ملیاران دۆلارەی کە بەرپرسان لە دوای روخاندنی سەدام حوسێنی دیکتاتۆر لە دوای سالی ٢٠٠٥ دزیویانە.

 بەلام بەرپرسان لە بری جێبەجێ کردنی داوا رەواکانیان بە فیشەک و جۆرەها چەکی قورس وەلامی داواکانی خۆپێشاندانیان دەداتەوەو لە ئاکامدا لە دوێنێوە زیاتر لە ٤٠ هاولاتی مەدەنیان کوشتوە نزیکەی ٤٥٥ کەسیش بریندار بوونەو بە دەیان چالاکوان و ١٢ رۆژنامەنوسیش دەسگیر کراون، بەشێک لە بریندارەکان برینەکانیان قورسە رەنگە تا بەیانی ژمارەی کوژراوان زیاتریش بێت.

بۆیە بەرپرسان و هێزە میلشیاکانی نزیک لە ئێران کە پێکهاتوون لە حەشدی شەعبی وحەسائی ئەلعەق و حەشدی تورکمانی وهێزەکانی بەدر کە فەرمان لە ئێران وەردەگرن دەست ناپارێزن لە خۆپێشاندەران بە جۆرەها چەکی قورس و سوک لا خۆپێشاندەرانی دەدەن.

 هەریەکە لە قۆنسولخانەی ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنساو کەنەدا ئەلمانیا داوا لەو هێزانەی نزیک لە ئێران و هێزە ئەمنیەکانی بەغدا دەکەن چیتر با خەلکی مەدەنی نەبنە قوربانی دان بەخۆتان دا بگرن داواشی لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکانی عێراق کرد کە لەسە مێزی گفتووگۆ دابنیشن کێشەکانتان بە دیالۆک چارەسەر بکەن و بە زووترین کاتیش حکومەت پێکبهێنن، سەرجەم ئەو گرووپە چەکدارانەش لەناو شار بچنە دەرەوە