وەزارەتی کارەبا: کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەر کرا

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەر کرا.

ئەمشەو پێجشەممە 23/12/2021، وەزارەتی کارەبا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو هاوبەشانە چارەسەر کرا کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبایان لەپێوەری زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان هەبوو”.

ئەوەش خراوەتە روو: “لەمەودوا پێویست ناکات ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پەیوەندیی بە کۆڵ سەنتەرەوە بکەن، چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای چوار خولەک و 17 چرکە کارەبایان دێتەوە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو کاتە دەتوانن بۆ شوێنی دیاریکراو تەلەفۆن بکەن”.

ھەواڵی زیاتر