هاتنی ئه‌و هه‌موو شانده بۆ كوردستان ده‌رخه‌ری به‌هێزیی پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانییە
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری سیاسی باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به گفتوگۆ بتوانن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ی جووڵه‌ی سیاسی له عێراق و كوردستان به‌و ئاراستهیەدایە كه عێراق له ئه‌نجامی پێكهێنانی حكوومه‌تدا تووشی گرفتی زیاتر نه‌بێت.
دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری سیاسی باس له كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ ده‌كات له‌باره‌ی هاتنی شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گوتی: ”ئه‌و هه‌نگاوانه باشن بۆ لێك نزیكبوونه‌وه و لێک گه‌یشتن و ده‌بێت دادگای فیدراڵی ده‌رئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكات كه ده‌بوو هه‌تا ئێستا ده‌رئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێت، دیاره ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌نێوان لایه شیعه‌كاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه حكوومه‌ت دروست ده‌كەن، چونكه سیسته‌می ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق تازه بوو و له ئاستی شه‌قام و هه‌ندێك لە لایه‌نه‌كان قبووڵی ئه‌وه ناكرێت كه‌وا حزبێك ده‌نگێكی زۆری هێنابێت و كورسیی كه‌می هێنابێت كه ئه‌وه له سیسته‌م و ته‌كنیکی هه‌ڵبژاردندا ڕهنگدانهوەی هه‌بووه، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه باشن كه ئێستا له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌نرێن، چونكه گرنگه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكرێته‌وه كه به‌هۆی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی تهشریعییەوە ئێستا هه‌یه له عێراقدا و درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه له عێراق زۆرتر سلبیاتی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بێت، ئه‌وه بۆ هه‌موو لایهنگ گرنگ ده‌بێت.”
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كورد چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی باڵانس له نێوان لایه‌نه‌كاندا ڕابگرێت و نه‌بێته به‌شێك له گفتوگۆی ناوماڵی شیعه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ”تا ئێستا گفتوگۆ له نێوان ماڵی شیعەدا نه‌گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست تا كورد بخرێته خانه‌یه‌كه‌وه كه پشتیوانی لایه‌نێك بێت، بۆیه هێشتا ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه و له‌ناو خۆشیاندا گفتوگۆ هه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌نسبه‌ت ئێمه گرنگه داكۆكیكردنه له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك ده‌بێت و نابینه به‌شێك له هۆكاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرفته ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام تهماشاكهریش نابین كه ئه‌وان هه‌رچییان بوێت بیكه‌ن و ئێمه‌ش دوایی په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ین، ئێمه نه ته‌ماشاكه‌ر ده‌بین و نه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌بین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌مووان بگه‌نه ئه‌نجامێك. جیا له‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی جێگای ئومێده كه هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی كوردستان، پارتی و یه‌كێتی، به‌شدارییان له پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شدا کردووە کە هه‌ڵوێستی كوردستان به‌هێز ده‌كات، ئه‌وه‌ش خه‌ریكه به‌ره‌وپێشچوونێك هه‌یه و دوا كۆبوونه‌وه زۆر باش بوو، ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی وه‌ره‌قه‌یه‌كی هاوبه‌شن و هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه به‌شدار بن.”
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كه گوایه سه‌ردانێك ده‌كات و چاوی به سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌كه‌وێت، دڵشاد شه‌هاب گوتی: ”هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی دۆخی عێراقیان به‌لاوه گرنگه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له نزیككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو و هه‌ركاتێك ئه‌وه به‌رجه‌سته بێت كه سه‌ردانی به‌ڕێزیان بۆ به‌غدا بۆ لای هه‌ر یه‌كێك له‌و لایه‌نانه ئه‌و ته‌باییه دروست ده‌كات، بێگومان كاك نێچیرڤان ئاماده‌یی هه‌یه بۆ چوونه به‌غدا و شانده‌كان به به‌رده‌وامی دێنه كوردستان و هاتنی ئه‌و شاندانه ده‌رخه‌ری قورساییی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانه كه سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه پێیان وایه جگه له بابه‌تی كورسی، ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان كاریگه‌ره له وێناكردنی عێراقی تازه.”
له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه ئه‌م جاره ئه‌م پۆستانه چۆن یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ”ئه‌و عورفه سیاسییه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆك په‌رله‌مان هەبوو، هه‌ر ماوه و بۆ بابه‌تی دیاریكردنی كه‌سه‌كانیش سیاسه‌تی ئێمه وایه كه كورد له‌ناو خۆیاندا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆككۆمار بکات و سوننه‌كانیش بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێككه‌وتن بکەن و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش له نێوان لایه‌نه شیعه‌كاندا لەسەری ڕێك بكه‌ون و هیوامان ئه‌وه‌یه كه نه ئێمه ده‌ست وه‌رده‌ینه گرفته‌كانی ئه‌وان و نە به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئاماژه‌یه‌كی گرفت له‌و بارەیەوه نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتن بكرێت.”
له‌باره‌ی گۆڕینی ئه‌ركی هێزی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕکه‌ره‌وه بۆ ڕاوێژكارییش ده‌ڵێت: ”له دواسه‌ردانی مه‌كگۆرك بۆ لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تەئكید له‌وه كراوه‌ته‌وه کە ئه‌وان پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقن به‌گشتی و له هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تی و پشتیوانی‌یان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و هانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دروستكردنی هێزێكی ڕێكخراو له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی كوردستاندا ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام پشتیوانیی خۆیان دووپات كردووه‌ته‌وه و من له لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا ده‌بینم ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوەیە پاشه‌كشه ناكات، یان له هه‌رێمی كوردستان ببنه دروستكردنی بۆشاییه‌كی وا كه زه‌ره‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی بدات و بوونیان كاریگه‌ره و هێشتا بوونیان گرنگه، به‌تایبه‌تی له به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر، ماوه‌یه‌كه جووڵه‌ی داعش په‌یدا بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له سنووری مادده‌ی 140 و هه‌ر بۆشاییه‌كی ئه‌منی كاریگه‌ریی سلبیی به‌سه‌ر دۆخهوهكهوه به‌جێ ده‌هێڵێت و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئاڵوگۆری ئه‌مه‌ریكا وا ناكات بۆشاییی ئه‌منی له كوردستان دروست بكات، چونكه ئه‌وان به‌رنامه و پلانی خۆیان هه‌یه و پشتیوانی‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.”