سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەمار ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەمار ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و باری گوزەرانی خەڵك لە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا پارێزگاری سەلاحەددین وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ گەشە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان داوای كرد كە لە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاكانی تری عێراق سوود لە ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت.

ھەواڵی زیاتر