هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی تایبه‌ت به‌م ئۆتۆمبێلانه بڵاوكرده‌وه
هاتووچۆی هه‌ولێر داوای له‌و شۆفێرانه ده‌كات ئۆتۆمبێله‌كانیان ژماره‌ی كاتییه و كێشه‌ی لاشه و شاسێیان هه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ دووباره ئه‌نجامدانی پشكنین.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سەرجەم هاووڵاتیان و ئه‌و شوفێرانه‌ی كه خاوه‌نی ژمارەی كاتین، بەهۆی بوونی کێشە لە (ژمارەی لاشە و بوونی بڕین یان تێکچوونی شاسێکانیان)، نەتوانراوە تۆمار بکرێن و لە پشکنین دەرنەچوون، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی دووبارە ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتومبێلەکانیان بە ئامێری سکانەر لە ماوەی نێوان 2-1-2022 تاوه‌كو 15-1-2022، هەر کەسێک دوابکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت لە تۆمارنەکردنی ئۆتۆمبێلەکەی.
تێبینی/ ئەو ئاگادارییە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە هەموو شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە، چونکە تاکە شوێن سکانەری لێیە لەکاتی ئێستادا هاتووچۆی هەولێرە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر