ئەمریكا: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لەپشتیوانی كردنی پێشمەرگە

ئەمریكا ڕایده‌گه‌ێنێت: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان بۆ روبەڕووبونەوەی داعش لەهەماهەنگیدان وهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لەپشتیوانی پێشمەرگە .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 ى 12 ى 2021 ، كونسوڵخانەی گشتی  ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و   هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزە ئەمنییە عیراقیەكان لە هەماهەنگیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستوەكانی داعش.
 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: لەهەمانكاتیشدا هێزی هاوبەشی سەربازیی چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پاڵپشتیەكانی پێدانی زانیاریی هەواڵگری و هەماهەنگیكردن بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش كرۆكی ئەو ئەرك و ئامانجە پێكدەهێنێت كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (ڕێنوێنیكردن-هاریكاریكردن-تواناپێدان) پێكیهێناوە.

ھەواڵی زیاتر