قۆناغی دووەمی ھاوکارییەکانی سەرۆکی هەرێم گەیەندرایەزیانلێکەتووانی لافاو

دوێنێ، قۆناغی دووەمی هاوکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی دەزگای روانگەوە گەیەندرایە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی هەینیی هەولێر کە چەند گەڕەکێکێ گرتەوە.

دەزگای ڕوانگە کە سەرپەرشتیی پێدانی ھاوکارییەکان دەکات، رایگەیاندووە؛ لە چوارچێوەی دابەشکردنی قۆناخی دووەمی هاوکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا بڕیارە بۆ 1200 ماڵ ئەم کەلوپەلانە دابین بکرێن:
فەرشێک، یەک سۆپا، پێنج بالیف، پێنج دۆشەک و حەوت بەتانی.
دوێنێ، لە گەڕەکی رۆشنبیری، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر لە پشت مزگەوتی “ئیمام حەمزە” دابەشکردنی هاوکارییەکان دەست پێ کرد، پاشان لە ناوچەکانی سەرکارێز، دارەتوو، قەتەوی و گردجووتیار بەردەوام دەبێت.
لە قۆناغی یەکەمدا، چەند تەنکەرێکی ئاو و سێ ژەمی خۆراک لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە بۆ زیانبەرکەوتووان دابین کراوە.
ھەینیی رابردوو، بەھۆی زۆری رێژەی بارانەوە لە چەند گەڕەکێکی دەوروبەری شاری ھەولێر لافاو هەستا، کە لە ئاکامدا زیانی گیانی و ماددیی لێ كەوتەوە. بە پێی لێدوانی پارێزگاری ھەولێر بە گشتی لافاوەکە نزیکەی 20 بۆ 21 ملیار دینار زیانی ماددیی هەبووە.

ھەواڵی زیاتر