خالید هادى چاوشلى، سەرۆکى دەستەى چاودێریی دارایی هەرێمى کوردستان:سەردانى سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق بۆ هەولێر بە مەبەستى چارەسەرى بابەتە هەڵپەسێردراوە داراییەکانمانە
لەگەڵ هاتنى سەرۆکى دەستەى چاودێرى داراییی عێراقى فیدراڵ بۆ هەرێمى کوردستان و سەردانى بۆ لاى سەرۆکى دەستەى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان بە مەبەستى کردنەوەى ئەو دەرگا و فایلانەى کە عێراق خوازیارنى لە هەرێم وردبینییان لەسەر بکات، خالید هادى چاوشلى سەرۆکى دەستەى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان لەم بارەوە بەم شێوەیە وەڵامى پرسیارەکانى دایەوە:
ـ سەرۆکى دیوانى چاودێریى داراییی عێراق لە هەرێمى کوردستانە، مەبەستى سەردانەکەى چییە؟
خالید هادى: ئێمه وه‌ك دیوانی چاودێریی داراییی هه‌رێمى کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقى فیدراڵ، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كمان له مانگی دووی ساڵی ڕابردوو هه‌یه به مه‌به‌ستی هاوكاری و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان كه له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ دیاریی كراوه. ئه‌وانیش چه‌ند بوارێكن كه ئه‌ركی وردبینییان له لایه‌ن تیمه‌كانی ئێمه و ئه‌وانەوە پێویسته ئه‌نجام بدرێت و ڕاپۆرتی تایبه‌ت بۆ هه‌ردوو حكوومەت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به جێبه‌جێكردنی بودجه پێشكه‌ش بكرێت.
ئێمه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌فدی دانوستاندکاری حكوومەتی هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ حكوومەتی عێراقى فیدراڵ به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ ساڵی دابێ له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا کرد. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه گفتوگۆی له باره‌وه كرا‌و ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌ركرا له لایه‌ن سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئەوە بوو كه پێیان باش بوو داوه‌تنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی حكوومەتی عێراقى فیدراڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و تیمه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و لەم ڕێگەیەوە هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به هاوكاریی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومەتی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ڕاپۆرتی پێویست ئاماده بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنیان تا بتوانین بۆ ساڵی ئایندە بناغه‌یه‌ك دابنێین بۆ هاوكاریی به‌رده‌وام.
ـ حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده خه‌می ئه‌و ته‌نگژە ئابووری و داراییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیه‌تی و چه‌نده له خه‌می ئه‌و شایسته داراییانه‌یه كه لای حكوومەتی عێراقه؟
خالید هادى: به‌شێك له مافه‌كانی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكوومەتی عێراق له ساڵانی ڕابردوو و ئێستاش به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مە‌ش به‌شێكی بۆ ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسە‌ی وردبینی ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڕای من ئه‌و بابه‌تانه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكران ده‌رگاكه واڵاتر ده‌بێت بۆ گه‌یشتنی مافه‌كانمان، كێشه‌ی سه‌ره‌كیش كه گفتوگۆی له باره‌وه كرا ئه‌وه‌یه كه داڕشتنه‌وه‌ی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ به شێوه‌یه‌كه كه جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی كه‌مێك زه‌حمه‌ته و زۆر شت هه‌یه دیاریی نه‌كراوه كه ده‌كرێت وه‌كو ئه‌زموونێك بێت بۆ ساڵانی ئایندە كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانمان و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومەتی هه‌رێم ئه‌و داڕشتنه به شێوه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری مافه‌كانمان له ئاینده‌دا.
ـ سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه لابراون كه له ڕابردوودا هه‌بوونه؟
خالید هادى: به‌شێكی ئه‌و به‌ربه‌ستانه تایبه‌تن به داهاتی نه‌وتەمەنی؛ داهاته نه‌وتییه‌كانیش به شێوه‌یك داڕێژراون كه هه‌ردوولا واتە هەم وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و هەم سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن هه‌ماهه‌نگیی بكه‌ن و به‌شێك له‌و داهاته‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به جێ هێڵدراوه بۆ تێچووه‌كان و به‌شێكیشی به نرخی سۆمۆ ڕاده‌ست ده‌كرێت، ئێستا پێویسته داهاته نانه‌وتییه‌كانیش په‌سه‌ند بكرێت به‌و ڕاپۆرته هاوبه‌شه‌ی كه له لایه‌ن هه‌ردوولا ده‌رده‌چێت و بڕگه‌كانیش پێویستی به ڕوونكردنه‌وه‌ی جیاجیا هه‌یه كه ڕێك ده‌كه‌وین له سه‌ری.
ـ پرسى وردبینی لە دارایی هەرێم تا ئێستا چەند چووەته پێشه‌وه؟
خالید هادى: سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقى فیدراڵ هه‌ماهه‌نگیی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومەتی هه‌رێم و ئێمه‌ش وه‌ك یه‌ك تیمی هاوبه‌ش ئه‌زموونی دیكه‌مان هه‌یه و سه‌ركه‌وتوو بووین. بڕوا ناكه‌م له ڕووی هونه‌ری و پیشه‌یی و ستانداردی كار جیاوازی هه‌بێت و ئێمه ده‌بینه به‌شێك له چاره‌سه‌رییه‌كان نه‌ك كێشه و گرفته‌كان.