سایلۆ ٤٠هەزار تۆنیەکەی کەلار ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمى بەرهەمی گەرمیان
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دروستكردنی چه‌ند سایلۆیه‌كی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا کە تا ئێستا نزیکەى ٣ دانەیان تەواو کراون. سایلۆی کەلار كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ٢٠ دۆنم زه‌وی دروست كراوه، بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا گەنمى جووتیارانی ناوچەکە وەربگرێت.
سەلام حەمید، سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار، باسی گرنگیی پڕۆژەکەی كرد و گوتی: بە دروستبوونى ئەم سایلۆیە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ جووتیارانی سنووری گەرمیان دەکرێت و لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ى زایینییەوە کارەکانی تەواو بووە و ئێستا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بڕیار وایه كۆتایی ئه‌مساڵ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
هه‌ر پڕۆژە‌یه‌ك كه ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێت بیر له كوالێتی ئه‌و كه‌ره‌ستانه بكرێته‌وه كه بۆ دروستكردنی پڕۆژە‌كه به كار دێت، “له دروستكردنی سایلۆی كه‌لاریش ته‌واوی ستاندارده‌كان ڕە‌چاو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به شێوه‌یه‌ك بخرێته خزمه‌تی جووتیاران كه هیچ گرفتێكی نه‌بێت” ئەمە قسەى سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار بوو کە لە درێژەى قسەکانیدا باسى لەوە کرد “ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی سایلۆكه به‌كار هاتوون، له لایه‌ن كۆمپانیای مۆڵمێكسی ئیتالییه‌وه بەرهەم هێنراون و كۆمپانیای ئه‌دمین كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه بەم کەرەستانە پڕۆژەکەى جێبه‌جێ کردووە.
سایلۆی کەلار كه بە گوژمەی ٢٠.٦ملیار دینار دروست كراوه، توانای وەرگرتنى ٤٠هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی دەڤەرى گەرمیانی هەیە و لە ١٦ کۆگای وەرگرتنی گەنم پێک هاتووە کە هەریەکەیان ٢٥٠٠ تۆن گەنمی تێدا جێگا دەبێتەوە.، لەگەڵ ئەمەشدا پێنج کۆگای تایبەتیش بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە خۆراکییەکان لەگەڵى دروست کراوە، ئەمە سەرەڕاى بوونى تاقیگه و قه‌پان و دوو ئامێری وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ پشكنین له جۆری فلامینگۆ و كۆگایه‌كی ئاوی ١٤٠ مەترى سێجا كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی ئاو بۆ پڕۆژە‌كه.
له نێو پڕۆژەکە‌دا سیسته‌مێكی ئاگركوژێنه‌وه به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و ئامێری پێویست دابین کراوە و هەورەها شه‌ش خانووی نیشته‌جێبوونیشی تێدا دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ستاف و فەرمانبەرانى سایلۆکە له‌كاتی خەلەوخەرماندا لێی بمێننه‌وه. بە گشتى، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له‌و پڕۆژە‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن هه‌ر له وه‌رگرتن و به‌تاڵكردنی گه‌نمی جووتیاران، لە ڕێگەی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو و ئه‌لیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.
سەلام حەمید، سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م پڕۆژە‌یه‌دا كاریان كردووه، باسى لەوە کرد “هەر لە سه‌ره‌تای كاركردن له پڕۆژەکە تا ته‌واوبوونیشی، به‌رده‌وام ١٥٠ بۆ ١٨٠ كه‌س كاریان تێدا كردووه. لەمەولاش و بە وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران، ٦٠ هه‌لی كاری به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ڕەخسێت”.
بۆ ئەوەى بەردەوام کارى تێدا بکرێت و هەموو دەم و ساتێک لە خزمەت هاووڵاتیاندا بێت، سایلۆیه به‌ستراوه‌ته‌وه به تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی ٣٣ كه‌یڤی و هیچ كێشه‌یه‌كی كاره‌بای نابێت بۆ ئەوەى بتوانێت له یه‌ك كاتدا هه‌م گه‌نمى جووتیاران وه‌ربگرێت و هه‌میش دابه‌شی بكات.
جێی ئاماژە‌یه پڕۆژە‌ی سایلۆی کەلار پاڵنەرێکی سەرەکیی جووتیاران دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆژە و بەرهەمی کشت‌وکاڵیان بەرزتر بکەنەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنمی ناوخۆ، پاڵپشتیی جووتیاران دەکات.