بەشێک لە کۆنسوڵخانەکانی وڵاتان: چیتر ئازار بە ڕۆژنامەنوسان مەگەیەنن

ئامادەکردنی: دەشتی ئیسماعیل

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، نیگەرانن لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان و خۆپیشاندەران و چالاکوانان لە هەریم و بەتایبەتی لە ناوچەی سلێمانی لە لایەن هێزەکانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان،

 دەشڵێت، “نیگەرانین لە بەکارهێنانی گازی فرمێسکرێژ و گولـلەی پلاستیکی لە دژی خۆپیشاندەران.

کۆنسولخانەی ئەمریکا لە راگەیندراوێکدا کە بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بەوە کردووە. ئێمە تەواو نیگەرانین کە دەبینین کە چۆن لە دژی خۆپێشاندەران گازی فرمێسکڕێژ و گولەی هێزەکانی یەکیەتی لە رووی خپێشاندەران و رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی و پەرلەمانتارانن.

کۆنسولخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردوە لە ماوەی تەنیا ٤ کاژمێر خۆپێشاندان لە ناوچەی سلێمانی ٤ پەرلەمانتارو ١٢ رۆژنامەنوس و ٦ چالاکوانی مەدەنی و بە دەیان هاولاتی تری مەدەنی گیراون و سوکایەتیان پێکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هاولاتیان بۆ ژیانێکی شایستەتر هاتوونەتە سەرجادەو داوای مافەکانی خۆیان کردووە رۆژنامەنوسان و پەرلەمانتاران بۆ داکۆی کردن و پاڵپشتی هاونیشتیمانیان هاتبوون بەلام لە ئاکامدا هەموویان دەسگیرکران بەشێکیش لە رۆژنامەنوسان کەل وپەلەکانی شکێنران.

جگە لەوەش هێزەکانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان هەر بەوەش نەوەستان گازی فرمێسکڕێژو گولەیان بەکار هێناوە دژ بە خۆپێشاندەران.

کۆسولخانەی ئەمریکا داوەش دەکات بۆ ئەوەی دیموکراسی سەربکەوێت پێویستە هێزەکانی کوردی داکۆکیکارێکی سەرسەختی هاولاتیان و بەتایبەتیش رێگە بە رۆژنامەنوسان و چاکاوانانی مەدەنی بدرێت ئازاد بن و چیتر بە بیانووی جۆراو زیندانی و ئەشکەنجە نەدرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەسەر دەستگیرکردنەکان، کونسوڵخانەکانی بەریتانیا و کەنەدا و ئەڵمانیا و فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، نیگەرانن لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن و وتیشیان، “ئازادیی رادەربڕین بەشێکی گرنگی پڕۆسەی دیموکراسییە.”

جەیمی هامیل جێگری کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەوان زۆر نیگەرانن لە دەستگیرکردنی ئەندامانی پەرلەمان و رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی سیاسی کە لە خۆیشاندانەکاندا دەستگیرکران.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئازادیی رادەربڕین بەشێکی گرنگی پڕۆسەی دیموکراسییە، هیوادرین چیتر ژیانی رۆژنامەنوسان نەکەوێتە مەترسیەوە رێگە بدرێت ئازادانە کاری خۆیان بکەن

هاوکات کونسوڵگەری گشتی کەنەدا لە هەرێم رایگەیاند، هەست بەنیگەرانی دەکەن لە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن و چالاکوانانی سیاسی و رۆژنامەنوسان لە هەرێم. دەشڵێت، ئازادی رادەربڕین و کۆبوونەوە و پێکهێنانی کۆمەڵە و ئازادی رۆژنامەگەری دوو کۆڵەکەی گرنگی دیموکراتی تەندروستن.

هەروەها، کونسوڵگەری ئەڵمانیا لە هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هەست بە نیگەرانی دەکەن بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەندام پەرلەمانەکان و رۆژنامەنوسان و چالاکوانە سیاسییەکان لە سەرتاسەری هەرێمدا.

باسی لەوەشکردووە، ئازادی رادەربڕین بابەتێکی یەکلایی کەرەوەیە لە پرۆسەی سیاسیدا، هەربۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەن دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر نەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەشڵێت، بە بێ ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان ژیانی سیاسی و دیموکراسی بوونی نیە و جیا لەوەش چاودێری ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان دەکەن و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن ئازادییە گشتییەکان لەبەرچاو بگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانە لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی دەرفێندرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، بەشێکیش لە رۆژنامەنوسان وچالاکوانانی مەدەنی لە ترسی گیانی خۆیان وڵات بە جێ دەهێلن و کۆچ دەکەن.

ھەواڵی زیاتر