فازڵ میرانی: پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستان چەند لیژنەیەکیان پێکهێناوە، بۆ دانانی میکانزمێك لەسەر یەکخستنی دەنگی کورد لە بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئه‌م گوتانه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی جوگرافییه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كی ته‌م و مژاوی كه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، بۆیه‌ له‌ پێناو پارێزگاریكردن له‌ خۆمان و مێژوو و جوگرافییه‌كه‌مان، پێویسته‌ پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌ش یه‌ك بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان كرد و گفتوگۆمان له‌باره‌ی پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، شێوازی حوكمڕانی، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، كۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردن كرد.

گوتیشی: گرنگە پارتی و یەكێتی زوو زوو له‌گه‌ڵ یه‌ك کۆببنەوە و ئاشکراشی کرد، پارتی لەگەڵ ئەوەدایە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیارییکراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.

ھەواڵی زیاتر