سیستمى به‌ئه‌لیکترۆنیکردنى کاره‌کانى حکوومه‌ت یه‌کێکه له ڕێگه پێشکه‌تووه‌کان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى کاروبارى ده‌وڵه‌تى و ڕۆتین و ناشه‌فافى له کاروبارى ڕۆژانه که‌م دەکاته‌وه و هاووڵاتى لە ماوەیەکی که‌متردا کاروباره‌کانى ڕادەپه‌ڕێنێت.
محەمه‌د ئیسماعیل، مامۆستاى به‌شى ئایتى له زانکۆى سلێمانى ڕایگه‌یاند: “ئێستا لە دنیاى ده‌ره‌وە و وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا ته‌واوى به‌ش و داموده‌زگاکانى به‌ڕێوەبردن له ڕێگه‌ى سیستمى ئه‌لیکترۆنییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، به شێوه‌یه‌ک کە 90٪ی وڵاتان خاوه‌نى ئه‌م سیستمه‌ن و، بوونى سیستمى نێت وۆرک (network) گرنگی و پێویستییه‌کى سه‌رده‌میانەیە بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ناشه‌فافى و ڕاییکردنى خێرای سه‌رجه‌م کاروباره‌کان له هه‌موو ئاسته جیاوازه‌کاندا، هاوکات له‌م جۆره سیستمه‌دا هەڵە کارگێڕى و ئیدارییه‌کان نامێنن و هاووڵاتی له کۆى سیستمه‌که دڵنیا دەبێت و ترسى له‌وه نابێت که مامەڵەکه‌ى ون بێت، یان مافى بخورێت”.
گوتیشى: “دامه‌زراندنى سیستمى ئه‌لیکترۆنی کارێکى قورس نییه، خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌م سیستمه له هه‌ندێک داموده‌زگاى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌کتیڤه و هاووڵاتى به‌بێ سه‌ردانى شوێنى مه‌به‌ست ده‌توانێت هه‌ندێک مامه‌ڵەى سه‌رەتایى به شێوه‌ى ئه‌لیکترۆنى و ئۆنلاین له ماڵى خۆیه‌وه پێشکه‌ش به فه‌رمانگه‌که‌ى بکات، بێگومان بۆ ئه‌مه پێوستمان به تیمێکى شاره‌زای بوارى ئایتى هه‌یه، واته سه‌رمایه‌ى مرۆڤی هۆکارێکى سه‌ره‌کییه بۆ دامه‌زراندنى سیستمێکى له‌م شێوه‌یه که به ڕاى من ئه‌گه‌ر بودجه‌ى پێوست دابین بکرێت له ماوه‌یه‌کى نزیکدا ده‌توانین ببین به خاوه‌نى سیستمه‌که، واتا (حکوومه‌تى ئه‌لیکترۆنى).”
ڕوونیشى کرده‌وه: “ئەمڕۆ لە جیهاندا دامه‌زراندنى سیستمى ئه‌لیکترۆنى بووه به پێوستییه‌کى پله یه‌کی سه‌رده‌م، چونکه ئێستا ته‌واوى جیهان به‌هۆى کارابوونى ئه‌م سیستمەوە به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به سیستمى بانکییه‌وه هەیە، ئێستا له زۆربه‌ى وڵاتان شتێک نه‌ماوه به ناوى پاره‌ى کاش، به‌ڵکوو هه‌مووى له چوارچێوه‌ى حسابی بانکی و ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێت ماسته‌رکارد ڕێک خراوه، ئێستا زۆرجار باسى گه‌نده‌ڵى، یان نا‌شافافیى داهات ده‌کرێت، بۆیه به دامه‌زراندنى ئه م سیستمه ئه‌م کێشانه بە شێوەی ئۆتۆماتیکى چاره‌سه‌ر ده‌بن”.