هەولێر… دووەمین پێشانگای بازرگانى ئێران کرایەوە
“زیاتر لە 450 کۆمپانیای بواری بازرگانی، وەبەرهێنان، پیشەسازی، کارەبا، پزیشکى و کەل و پەلى ناوماڵ، بەشداریانکردووە” Kurdistan24 هه‌ولێر 2 كاتژمێر

کوردستانپیشانگای نێوده‌وڵه‌تیحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژووره بازرگانییه‌كان و نوێنه‌ری كۆمپانیاكان، دووه‌مین پیشانگای بازرگانی ئێران له هه‌ولێر كرایه‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021.12.21، بە ئامادەبوونى کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، بێگەرد تاڵەبانی وەزیرى کشتوکاڵ، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سەر کونسوڵی ئێران لە هەولێر، سەرۆک و نوێنەرانی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکان، دووەمین پێشانگای تایبەتى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر کرایەوە.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، زیاتر لە 450 کۆمپانیای بواری بازرگانی، وەبەرهێنان، پیشەسازی، کارەبا، پزیشکى و کەل و پەلى ناوماڵ، بەشداریانکردووە، وابڕیارە بۆ ماوەى چوار رۆژ بەردەوام بێت.