پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: ژن و مێردێك بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایلی ئافرەتان دەستگیر کران.
له راگهیاندراوهكهی پۆلیسی ههولێردا هاتووه: ئهمڕۆ سێشهممه 21 ى 12 ى 2021 ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، ئافرەتێک و هاوسەرەکەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر کرد، کە لە قەزای خەبات هەڵدەستان بە دزینی جانتای ئافرەتان و بردنی پارەی ناو جانتاکان لەگەڵ مۆبایل.
پۆلیس ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.