بۆ رێزگرتن له قوربانیانی لافاوه‌كانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحییه‌ی عه‌نكاوه ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، ته‌واوی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان داده‌خرێن.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەنکاوه
بە مەبەستی رێکخستنی شار لە ماوەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ و لە سەر راسپاردەکانی پارێزگای هەولێر و بڕیارەکانی لێژنەی ئەمنی ناحیەی عەنکاوه و وەرگرتنی بۆچوونی کەنیسەکانی عەنکاوه، بڕیار درا بە:
یه‌كه‌م: داخستنی گشت شوێنە گەشتیارییەکان لە شوێنی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان و یانەی شەوانە و باڕەکان وئاھەنگەکان لە شەوی جەژن لە کاتژمێر ( 4 )ـی ئێوارەی رۆژی 24-12-2021 بۆ ماوەی 24 کاتژمێر تا کاتژمێر ( 4 )ـی ئێوارەی رۆژی 25-12-2021 وەك رێزلێنانێك لە قوربانیانی دوایین لافاوەکانی شاری هەولێر.
دووه‌م: کار دەکرێت لەگەڵ سەرپێچی کار بە داخستنی شوێنەکەی و پێ بژاردن کردنی بە بڕی پێنچ ملیۆن دینار.