ئامادەکردنی: دەشتی ئیسماعیل
ماوەی دوو مانگە خۆپێشاندانەکانی بەغدای پایتەخت بەردەوامە ژمارەیەکی زۆر هاولاتی مەدەنی بوونە قوربانی، داواکاری خۆپێشاندەران تەنیا بریتی بووە لە دابین کردنی ئاو کارەبا و هێنانەوەی ئەو سەدان ملیار دۆلارەی کە بەنایاسای بەرپرسان بردویانە.
گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و هێزە ئەمنیەکانی بەغدا هەلمەتێکی گەورەیان دەست پیکردوە دژی دەسگیرکردنی رۆژنامەنوسان و راگەیەندکارەکان، چونکە بەرپرسان و گروپە چەکدرەکانی وەک حەشدی شەعبی و حەسائبی ئەلعەق و بەدر پێیان وایە رۆژنامەنوسان راگەیەندکاران نابێت لەمەودوا دیمەنی خۆپێشاندانەکانی بەغدا راستەوخۆ بگوازنەوە باسی گەندەلیەکانی بەرپرسان بکەن.
هادی عامری فەرماندەی هێزەکانی بەدرو نزیک لە ئێران، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە دزەی پێکراوەو بلاوبۆتەوە بە هێزە چەکدارەکانی دەڵیت هەر رۆژنامەنوسێک باسی هەر جۆرە گەندەلیەکی کرد یان میدیاکاران دیمەنەکانی خۆپێشاندەرانی گواستەوە بیان گرن و بیان کوژن بۆ ئەوەی رۆژنامەنوسەکانیش تریش بترسن یان بێ دەنگ بن یان وڵات بەجێ بهێلن.
شایانی باسکردنە لە عێراق سالانە بە دەیان رۆژنامەنوس چالاکوانی مەدەنی دەرفێندرێن یان تیرۆر دەکرێن و زۆرێکیش لە ترسی گیانی خۆیان وڵات جێ دەهێلن.