سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر کرایە پشوو

بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئاشکرایکرد سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کرایە پشووی فەرمی.

ئەمشەو دووشەممە 20/12/2021، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “پاش وەرگرتنی رەزامەندی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە 21/12/2021، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پشووی فەرمی دەبێت”.

هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو کە بڕیارەکە پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناگرێتەوە.

 

ھەواڵی زیاتر