به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان زیانی به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچووییهك بده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر هاتووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی زاره‌كی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێرن، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێك ساڵیانە یان مۆڵەتی شوفێری یان تابلۆکانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی لافاوەوە ونبووبێت یان تێکچووبێت، قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، زیانلێكه‌وتووه‌كان بەبێ ئەوەی هیچ تێچووییەک بده‌ن، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، بە مەرجێک لەکاتی سەردانیکردنی هاتووچۆ پشتگیرییەکی ناحیە، یان قایمقامیەت، یان بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ خۆی بێنێت، کە تییدا دیاری كرابێت کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە.