لە ناوەندی شارۆچکەی ساریقامیش 20 سانتیمەتر و له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری جەبەلته‌په-ی پارێزگای قا‌رس لە باکووری کوردستان 35 سانتیمەتر بەفر کەڵەکە بووە. ئەو شه‌پۆلە به‌فربارینە پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رده‌خان، ئه‌رزنجان و قارسی گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان. به‌هۆی به‌فربارینه‌كه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆم-ه‌وه، ئه‌و هاونیشتمانییانەی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان و شۆفێران به سەختی ده‌یانتوانی هاتووچۆ بكه‌ن. به‌فربارین به چڕی له به‌رزاییه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم به‌رده‌وامه و به‌فر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله پارککراوەکان، كه‌ڵه‌كه بووه. به‌فر به‌رزاییه‌كانی ئه‌رده‌خان-ی گرتووه‌ته‌وه و تیمه‌كان به‌رده‌وامن لە راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر رێگای ئه‌رده‌خان-شه‌وشات و ئه‌رده‌خان-پۆسۆف. به‌هۆی به‌فربارینه‌وه هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له رێگەكانی نێوان ئه‌رزنجان و ده‌وروبه‌ری سەخت بووه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رێگریکردن له داخستنی رێگەكان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه. دوو رۆژه به‌فربارین له قا‌رس به‌رده‌وامه و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو و تواندنه‌وه‌ی زوقمی به‌ستووی سه‌ر رێگە و شه‌قامه‌كان.