هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى 12 ى 2021 ، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی   وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
 راشیگه‌یاند: بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 20 ى 12 ى 2021، مووچەی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرڵەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خانه‌نشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆ رۆژی سێ شەممە 21 ى 12 ى 2021 مووچەی مانگی ١١ی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 دێت.

دوێنێ به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: تا ئێستاكه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا كه‌ 200 ملیاره‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران  مانگانه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌كات نه‌گه‌یشتووه‌ ، به‌هۆیه‌وه‌ له‌ داهاتی ناوخۆدا مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێـت كه‌ تا ئێستاكه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.