بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی هەلێر رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، لە سنووری سەرجەم پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، دەشتی هەولێر و تەواوی پەروەردەکانی دیکەی سەر بە پارێزگای هەولێر) دەوامی قوتابخانه‌كان ئاساییە.
هه‌روه‌ها گوتی: سبه‌ی ته‌نها ده‌وام له‌و قوتابخانانه ئاسایی نابێته‌وه، كه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی لافاو، هێشتا بۆ ده‌وامكردن ئاماده نین.
دوێنێ به‌هۆی بارانی به‌لێزمه و روودانی لافاو له زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری، ئاو چووه ناو بینایه‌ی قوتابخانه‌كان و ماڵی هاووڵاتییان، بۆیه بڕیاردرا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌كان له‌و ناوچانه رابگیرێت، كه لافاو گرتبوویه‌وه.