ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە داعش بڵاو دەکاتەوە

دەستگیرکردنى گرووپێکی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشبەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، گرووپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر دەکات.

ئەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەک لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن.

لە یەکێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە یەکێک لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.

ئەم گرووپە هەستاون بە کڕینی چەک و پێداویستیی سەربازیی و ڕەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوکراوەیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان توانرا ئاشکرا بکرێن و ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن.

ھەواڵی زیاتر