لەم شوێنانە ئەگەری هەورە بروسکە و لێزمە هەیە
بەشی پێشبینىی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، له چهند شوێنێك ههرێمی كوردستان ئەگەری هەورە بروسکە و لێزمە هەیە، ئاماژهی بهوهش كرد، پێشبینی دهكرێت تا ئێواره بهردهوام بێت.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، دوا بە دوای پێشبینیەکانمان، ئەمڕۆ شهممه لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری تاکو قەزای سۆران، قەزای کۆیە و بەڕدەرەش له دهۆك، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تا ئێوارە کاتژمێر 5 ئەگەری هەورە بروسکە و لێزمە هەیە، کە بڕی بارانی پێشبینیکراو 5 بۆ 10 ملیمە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێکی پێشووتریدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە ناوچەکان بەشێوەی جیاجیا بەردەوام دەبێت، لە هەندێک کاتدا ئەگەری لێزمە باران و هەورە بروسکە هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لە شوێن و کاتی جیاواز ئەگەری بارانبارین هەیە.