ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/12/2021 ئاگر له ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه‌و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركۆژینه‌وه‌و گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ئاگره‌كه ده‌كوژێنرێته‌وه و كۆنترۆڵ ده‌كرێت. خۆشبه‌ختانه ئه‌و رووداوه هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه‌و ته‌نیا زه‌ره‌ری مادی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه پێك دێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
18/12/2021