نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر نیشاندا
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ بریندارانی ئه‌و كاره‌ساته خواست.
یۆنامی له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: یونامی بە نیگەرانییەوە هەواڵی روودانی لافاوەکانی هەرێمی کوردستانی پێ گەیشت.
هه‌وه‌رها دووپاتیكرده‌وه، ئێمە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەین و هاوخەمی و هاوسۆزیش بۆ ئەوانە دەردەبڕین، کە زیانی ماڵ و کەلوپەلیان لێکەوتووە، لەگەڵ خواستنی هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان.