مه‌سرور بارزانی: به‌دواداچوون بۆ داخستنی رێڕه‌وه‌كانی ئاوه‌ڕۆ ده‌كرێت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگادندن بۆ زیانه‌كانی لافاوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاوسۆزی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه راگه‌یاند.
هه‌وره‌ها گوتی: به‌داخه‌وه به‌هۆی روودانی لافاو ئه‌مجاره زیانی گیانیشی به‌دواوه بوو، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له وه‌زیره‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران بكه‌م، كه هه‌ر له كاتی رووداوه‌كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه به‌شدارییان له به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماودا كرد و هه‌رچی پێویست بوو بۆ هاوكاریكردنیان درێغییان نه‌كرد.
مه‌سرور بارزانی گوتی: به‌داخه‌وه ئه‌مه كاره‌ساتێكی سروشتییه و به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه ئه‌مه روویدا، هه‌رچه‌ند جگه له سوپاسگوزاری بۆ خودا هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رووداوانه‌ی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته به‌دواداچوونیش بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین، كه ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنێك كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بووبێت، ده‌ستنیشان بكرێت.
هه‌وره‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شی كرد، كه هاوكاربوون له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵك و گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بۆم روونكراوه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی روودانی ئه‌و لافاوه، داخستنی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و فراوانبوونی شاری هه‌ولێر له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌چاوی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه و هۆكاره‌كانی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و بزانن كه له چ پڕۆژه‌یه‌كدا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر رێڕه‌وی ئاوه‌كه.
ده‌قه گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، خوشك و برایانی به‌ڕێز به‌داخه‌وه دیسان به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆر و هه‌ستانی لافاو، دیسان كاره‌ساتێك روویدا، به‌داخه‌وه دیاره ئه‌مجاره زیانی گیانیشی به‌دواوه بووه، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌م و هیوادارم خوای گه‌وره‌ی سه‌بووری بنه‌ماڵه‌كانیان بدات و دڵنه‌واییان بداته‌وه. له هه‌مان كاتدا ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانیش بكه‌م كه هه‌ر له به‌ره‌به‌یانییه‌وه، به‌شداربوون له‌وه‌ی كه به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچن و سه‌ردانی شوێنی كاره‌سات و لافاوه‌كانیان كرد و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵك درێغی نه‌كه‌ن.
به‌داخه‌وه ئه‌مه كاره‌ساتێكی سرووشتییه كه به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه ئه‌م رووداوه روویداوه، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه مرۆڤ شوكرانه‌ی خوا بكات، هیچ شتێكی دیكه‌ی پێ ناكرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویستی به به‌دواداچوونیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنێك كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بووبێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ین.
سوپاسی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و خێرخوازانه‌ش ده‌كه‌م كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌رمی هاوكار و به‌شداربوون له گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی هاوكاری به خه‌ڵك، ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م و سوپاسیان ده‌كه‌م. دیاره گه‌وره‌بوونی شاری هه‌ولێر، له ساڵانی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له پارێزگای هه‌ولێر، بۆیان باسكردم كه یه‌كێك له هۆكاره‌كان گرتنی رێڕه‌وی ئاو بووه، كه به‌داخه‌وه له‌و ساڵانه‌ی رابردوو له‌وانه‌یه وه‌كو پێویست به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری، ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كرابێت كه رێڕه‌وی ئاو نه‌گیرێت، له‌كاتی گیرانی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداو و كاره‌ساتانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و بزانن كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان چین و له كوێ كێشه هه‌بووه، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر رێڕه‌وی ئاو، یان به‌شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌كانیان جێبه‌جێكردووه كه مه‌ترسی رووداوی له‌مجۆره‌ی لێكراوه، ده‌بێت ئه‌و شتانه هه‌مووی ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یان بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك كه‌نداو هه‌بووه كه له‌وانه‌یه پاشماوه‌ی تێكرابێت، یان رێگه‌كه‌ی لێگیرابێت، ئه‌مه دوو حاڵه‌ته، یه‌كێكیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئێستا پێویسته چی بكرێت له‌م رۆژانه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه، به‌شێكی دیكه‌یش ئه‌وه‌یه له رووی درێژخایه‌نه‌وه چۆن رێگری بكه‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره رووداوانه له داهاتوودا، ئه‌مه‌ش پێویستی به دیراسه‌یه‌كی ورد و ئه‌ندازیاری و زانستییانه هه‌یه، كه دواتر بێگومان به وردی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه له‌به‌رچاو بگرن. لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین، بزانین ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كان هه‌ر چی بووبن، ئه‌وه‌ی سرووشتییه هیچمان پێ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ئێمه بێت، بێگومان ئێمه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ین.
ئێمه هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌شمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن له‌كاتی پێویستدا له خزمه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بن و هاوكاری خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، لیژنه‌یه‌كمان راسپاردووه بۆ خه‌مڵاندنی ئه‌و زیانانه‌ی به خه‌ڵكه‌كه كه‌وتوون، هیوادارم ئه‌وانیش بتوانن به زوویی كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له‌ده‌ستمان بێت هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه زیانلێكه‌وتووانه بكه‌ین.
من لێره‌دا، داوا له هه‌موو پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌م، هه‌موو به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تیش ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت له شاره‌كانی دیكه و هه‌ولێریش، وه‌ك دیاره شه‌پۆلی بارانبارین بۆ ماوه‌یه‌ك درێژه‌ی هه‌بێت، ئاماده‌كاری بكه‌ن و هاوكاری خه‌ڵك بكه‌ن و له ئێستاوه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن خوانه‌خواسته ئه‌م كاره‌ساته له‌وه‌ی كه هه‌یه گه‌وره‌تر بێت.
من جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌كه‌م كه ئه‌وانیش به قه‌د توانای خۆیان هاوكاری هاووڵاتی و هاوشارانی خۆیان كردووه، هیوادارم هه‌موومان به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بوه‌ستین له‌كاتی وا ناخۆش، چونكه هه‌موومان پێویستیمان به یه‌كتره، چۆن له خۆشی‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كترین ده‌بێت له ناخۆشیشدا ئێمه پشتیوان و هاوكاری یه‌كتر بین. ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له تواناماندایه و پێمان بكرێت وه‌كو حكومه‌ت، درێغی ناكه‌ین و هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌بین و ان شاءالله، جارێكی دیكه خوا له هه‌موو قوربانیان خۆشبێت و سه‌بر و ئارامیش به كه‌سوكاره‌كانیان ببه‌خشێت.. زۆر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م