مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رایه‌گه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) ئاشكرای كرد، بۆ گوێگرتن لە بەرپرسانی فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بووم، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خەڵکی خۆڕاگری ھەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە وەک ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە کاتە سەختەکاندا.
مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “ئەمڕۆ لە باڵاخانەی پارێزگای ھەولێرم بۆ گوێگرتن لە بەرپرسانی فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و دڵنیاکردنەوەیان لەوەی پشتیوانی تەواوی حکومەتیان هەیە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکەین.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، “خەڵکی خۆڕاگری ھەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە وەک ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە کاتە سەختەکاندا”.

