وه‌زیری ته‌ندروستی: چوار نەخۆشخانەی گەڕۆک لەکاردان بۆ چارەسەری بریندارانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، لە کاتژمێر 4 بەیانییەوە تیمەکان فریای روداووی لافاو کەوتوونە.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، لە حەوت گەڕەک و شوێنی جیاجیای هەولێر، تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی، چارەسەری نەخۆشانی کارەساتی لافاو دەکەن و چوار نەخۆشخانەی گەڕۆک لەکاردان بۆ چارەسەری مەیدانی.
وه‌زیری ته‌ندروستی جه‌ختیكرده‌وه، تا ئێستا شەش تەرم رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و دوو برینداریش له نەخۆشخانەی فریاکەوتنن .